لاهور شێخ جەنگی: یەكێتیی دەبێتە حزبی دەستپێشخەر و ڕێ بە سیاسەتی ناحەكیمانەی هیچ لایەنێك نادات
.
1606 جار بینراوە
11/20/2019 -
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ هەفتەنامەی ئاژانس باسی لە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان كردووە، راوبۆچوونی خۆی لەسەر هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی ی.ن.ك خستۆتەڕوو و رایگەیاندووە: لە هەڵبژاردنی كۆمیتەكاندا یەكێتییەكان هەموو براوە بوون و هەق نییە هیچ كەسیش خۆی بە دۆڕاو یان براوە بزانێت و دەشڵێت: هیچ هێڵێكی نییە و كادرێكە و سەر بە یەكێتییە و سەر بە هیچ كوتلەیەك نیە، لەبەشێكی تری وتەكانیدا لاهور شێخ جەنگی تەئكید لەوەدەكاتەوە كە بۆ كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی تەوافوقە، بەڵام لەگەڵ لێكتێگەیشتندایە.