کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق تاووتوێی هەڵوەشاندنەوەی پشووەكانی رۆژانی شەممە و نیوەی ساڵ دەكات

.

04:10 PM - 20/11/2019

حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا: بەهۆی خۆپیشاندانەكانی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقەوە پڕۆسەی خوێندن لەو شارانە دواكەوتووە و لەو چوارچێویەشدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە رێی بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت لە پارێزگاكاندا لە گفتوگۆدان بۆ چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی رۆژانی خوێندنی ساڵی 2019 - 2020، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك پێشنیار خراونەتەڕوو.
وتیشی: یەكێك لە پێشنیارانە ئەوەیە كە بەرنامەكانی خوێندن لە لایەن مامۆستایانەوە چڕبكرێنەوە و پێشنیارێكی تریش ئەوەیە پشووەكانی رۆژانی شەممە و نیوەی ساڵ لەشارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقدا هەڵبوەشێنرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە