کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامە و بارودۆخی بەغداش ئاڵۆزە

.

03:36 PM - 20/11/2019

خۆپیشاندانەكان لە شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بەردەوامە و ئەمڕۆش سەر لە نوێ ئاڵۆزی و پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لەشاری بەغدا كەوتەوە و هێزە ئەمنییەكان لە رێگەی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژەوە خۆپیشاندەرانی ناچاركرد پردی ئەحرار چۆڵ بكەن و بەرەو مەیدانی خەلانی بكشێنەوە.
هاوكات بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكان ئاشكرایانكردووە: بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژەوە دەیان خۆپیشاندەر باری تەندروستیان تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانەكانی بەغدا كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە