کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزی دەریایی ئەمریكا: ئەبراهام لینكۆڵن بە گەرووی هورمزدا تێپەری

.

03:34 PM - 20/11/2019

بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی ئەبراهام لینكۆڵن، بۆ یەكەمجار لە پاش ناردنی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گەروی هورمزدا تێپەری.
لەو بارەیەوە هێزی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند: كەشتی فرۆكە هەڵگری ئیبراهام لینكۆڵن بە گەروی هورمزدا تێپەریوە و بەرێوەیە بۆ كەنداو, ئەوەش لە كاتێكدایە كەشتیەكە لە مانگی ئایاردا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست گواسترایەوە و تاكو ئێستا لە دەریای عەرەبدا مابووەوە دوور بوو لەو رێرەوەی سنووری لەگەڵ ئێراندا هەیە، چاوەڕوانیش دەكرێت ناردن ئەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرە لەلایەن ئیدارەكەی ترەمپەوە بۆ كەنداو گرژییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن زیاتر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە