کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پێشوازی لە وەفدێكی زەحمەتكێشان كرد

.

03:28 PM - 20/11/2019

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك پێشوازیكرد لە (بەهمەن حسێن، بەڵێن عەبدوڵا و سەعد خالید) ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بێكەس قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی.
لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕ و عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بەئاڕاستەی پتەوكردن و گەشەسەندنی زیاتر.
دۆخی كوردستان و عیراق تەوەرێكی تری دیداری نێوان وەفدی ی.ن.ك و حزبی زەحمەتكێشان بوو، هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ چاكسازی و جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دەربڕی و هەموو جۆرە توندوتیژییەكیان ڕەتكردەوە و دووپاتیانكردەوە كە پێویستە چاكسازی ڕیشەیی ئەنجام بدرێت و خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی هاوڵاتیان بكرێت.
هەروەك هەردوولا تەئكیدیان لەوەكردەوە: كە بەهیچ شێوەیەك نابێ دەستكاری مافە یاسایی و دیموكراسی و دەستوورییەكانی كورد بكرێ و لەژێر هیچ بیانوویەك ئەمە قبوڵكراو نییە.
بۆ ئەم مەبەستە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی وتی: یەكێتی خەباتی كردووە و خەبات دەكا لەپێناو عیراقێكی دیموكراتی فیدڕاڵ كە تێیدا مافە دەستووری و یاساییەكانی كورد و سەرجەم پێكهاتە و نەتەوە جیاوازەكان پارێزراو بێ، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان و كاریگەری لەسەر جێبەجێكردنی داخوازییە ڕەواكانی كورد و پێشخستنی پرسی كورد لەناوچەكە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان كاربكەن بۆ یەكهەڵوێستی نێوانیان و خەباتكردن لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی كورد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە