کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆحانی: بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بووە

.

03:01 PM - 20/11/2019

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەیدا وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا رایگەیاند: خەڵكی ئێران باش دەزانن ئامانجی حكومەت لە بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بووە.
وتیشی: ئاشكرایەكە كە بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین یارمەتی خۆبەرێوەبردنی سەرجەم كەرتەكانی وڵات دەدات.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان رۆحانی رایگەیاند: حكومەتی ئێران توانیتی سەربكەوێت بەسەر ئاژاوە گێراندا و رێگەیان نەداوە دەستی دەرەكی ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ئێران بقۆزێتەوە و لەدژی ئێران بەكاریبهێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە