کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی سەعدی پیرە بۆ كۆچی دوایی هاوسەری عومەر شێخ موس

.

02:39 PM - 20/11/2019

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بەرێز عومەر شێخ موس دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو ئەگنیتا-ی هاوسەرییەوە. 

‎بە‌داخ و پە‌ژارە‌یە‌كی زۆرە‌وە‌، هەواڵی كۆچی دوایی  خاتوو ئەگنیتا ، تێكۆشەڕی دێرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوسەری بەرێز  عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان- مان پێگەیشت‌.

بە‌ناوی سە‌رجە‌م ئە‌ندام و كادیر و كارمە‌ندانی مە‌كتە‌بی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پرسە‌ و سە‌رە‌خۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤال عومەر شێخ موس و خانەوادەی ئەگنیتاخان دەكەین و  لە‌خوای دلۆڤان دە‌پارێینە‌وە‌ خوالێخۆشبوو بەبەر رەحمەتی خۆی بخات و سێبوری كەس و كاری بدات.

‎خاتو ئەگنیتا، هاوڵاتییەكی سویدییە، چەندین ساڵ وەك پێشمەرگە لە شاخەكانی كوردستان هاوشانی بەڕێز  عومەر شێخ موس - ی هاوسەری بەشداری شۆڕشی نوێی گەلەكەمانی كردوە دژی رژێمی بەعسی لەناوچوو، لە ئەوروپاش وەك دۆستێكی نزیكی گەلی كورد لە هەموو چالاكییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەكان بەشداریكردووە.

‎انا للە‌ و انا الیە‌ راجعون

‎سەعدی ئەحمەد پیرە
‎لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان
٢٠/١١/٢٠١٩

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە