کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی عومەر شێخ موس دەكات

.

02:34 PM - 20/11/2019

هەڤاڵی بەڕێز عومەر شێخ موس

سڵاوێكی گەرم ...

هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئه‌گنیتا) ی هاوژینی بەڕێزتان و یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه‌ی بیانی ناو ریزەكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەدڵەوە خەمبار و نیگەرانی كردم.

كۆچكردوو لەڕۆژگارێكی سەختدا و لەسەرەتای ساڵانی هەشتا، وڵاتی سویدی و خۆشگوزەرانییەكانی ژیانی رۆژئاوای جێهێشت و بە هەڵگرتنی چەكی شەرەفی كوردایەتی و پێشمەرگایەتی لە شاخەكانی كوردستان هەموومانی قەرزار و لە هەمان كاتیشدا لەبەرچاوی دنیا سەربەرز كرد.

بەم بۆنە كارەساتبارەوە خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم و پرسەو سەرەخۆشی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی تێكۆشەر و ھاوڕێی و هاوسەنگەری مام جەلال و خێزان و دۆستان و ئەزیزانی (ئەگنیتا خان) دەكەم.

بەهەشتی بەرین و نەمریی هەمیشەیی بۆ كۆچكردوو بێت و سەبوری و ئارامگرتنیش بۆ بەڕێزتان لەخوای گەورە داواكارم.

روحی شاد بێت

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە