کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاریەكی دۆستانەدا بەرازیل بە3گۆڵ لەكۆریای باشووری بردەوە

.

01:39 PM - 20/11/2019

لەلایەكی ترەوە و لەچوارچێوە یاریە دۆستانە نێودەوڵەتیەكان هەڵبژاردەی بەرازیل لە ئەبوزەبی وڵاتی ئیمارات روبەروی هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بۆوە   یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل بەبەهێز و بەفشاركردنە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی بەرامبەر دەستیان بەیاری كرد و لەدەقیقەی 9 لۆكاس باكیتا دەرگای گۆڵ تۆماركردنی كردەوە و سامبای بەگۆڵێك پێش خست   دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی بەرازیل گەرانەوە بۆ بەرگری و كۆریای باشووریش هێرشیان دەكرد و هیۆنگ مین سۆن  لەدەقیقەكانی 15و21 دوو مەترسی دروست كرد بەڵام گۆڵی تۆمار نەكرد   لەدەقیقەی 36 و لەرێگەی لێدانێكی راستەوخۆوە فیلیپ كۆتینۆی ئەستێرەی بایرن میونشن گۆڵی دووەمی بەرازیلی تۆمار كرد و گێمی یەكەم بەو 2 گۆڵە تەواو بوو   لەگێمی دووەمیشدا فشارەكانی بەرازیل دەستی پێكردەوە و لەدەقیقەی 60 دانیلۆ بەشوتێكی بەهێز تۆڕی گۆڵی كۆریای هەژاند و واژۆی لەسەر گۆڵی سێیەم كرد   ئەو ئەنجامە تافیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو و بەرازیل بە3 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆمار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە