.
11:59 AM - 20/11/2019
"لاهور شێخ جه‌نگی" به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی ته‌وافوقه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندایه و له هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كاندا یه‌كێتییه‌كان هه‌موو براوه بوون و هه‌ق نییه هیچ كه‌سیش خۆی به دۆڕاو یان براوه بزانێت و ده‌شڵێت "من هیچ هێڵێكم نییه و كادرێكم سه‌ر به یه‌كێتییم، سه‌ر به هیچ كوتله‌یه‌ك نیم".
له سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی، كه بڕیاره له 7ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت و له ئێستاشدا، كه هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كان ئه‌نجام دراوه، "لاهور شێخ جه‌نگی" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی "ئاژانس" دا زانیاریی نوێی له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه و تێڕوانینیان بۆ یه‌كێتیی دوای كۆنگره خستووه‌ته‌ڕوو.
"لاهور شێخ جه‌نگی" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌م كۆنگره‌یه‌دا كار بۆ ناساندنی "یه‌كێتیی نوێ" ده‌كه‌ن و دوای كۆنگره‌ش یه‌كێتیی ده‌بێته حزبی ده‌ستپێشخه‌ر و ڕێ به سیاسه‌تی ناحه‌كیمانه‌ی هیچ لایه‌نێك نادات، له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیشیدا بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و ڕاشیگه‌یاندووه "باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ كه‌سێك یاخود ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بتوانێت ڕێگری له‌م كۆنگره‌یه بكات".
پرسیار؛ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌رده‌م كۆنگره‌یه‌كی مێژوویی و تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ختدایه، ئایا كۆنگره تا چه‌ند توانای نوێكردنه‌وه و گۆڕانكاریی بنچینه‌یی هه‌یه له یه‌كێتییدا؟ خه‌ڵك و كادرانی یه‌كێتیی چاوه‌ڕێی چی له‌م كۆنگره‌یه بكه‌ن؟
لاهور شێخ جه‌نگی: چه‌ند ساڵێكه باس له ״نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی״ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئێمه كار بۆ ناساندنی ״یه‌كێتیی نوێ״ ده‌كه‌ین.
دوای كۆنگره، یه‌كێتیی گوتاری میانه‌ڕه‌وی ناسیۆنالیستی ده‌پارێزێت، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیبوون په‌ره پێ ده‌دات. به ته‌واوی مانا، زیندووێتیی خۆی وه‌كو حزب به‌رجه‌سته ده‌كات. له پێناو چاكه‌ی گشتی، بایه‌خی ته‌واو به بواری پلاندانانی ستراتیژی و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان ده‌دات. بایه‌خ ده‌دات به درووستكردنی كادری پێشكه‌وتوو. سێكته‌ره‌كان له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه. به به‌رنامه‌ی ورد، ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێش ده‌خات و له ڕێگه‌ی حزب و حكومه‌ته‌وه، خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و ئاسووده‌ییان.
بێگومان یه‌كێتیی ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه هه‌ستیاره‌كان و هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكی كوردستان ڕێنوێنی بكات به ئاڕاسته‌ی خۆشگوزه‌رانی، ئارامی و سه‌قامگیری. بایه‌خی زۆر به خه‌ڵكی هه‌ژار و چینه‌كانی خوار ناوه‌ڕاست ده‌دات له ڕووی ئابوورییه‌وه، ده‌بێته‌وه به به‌شێك له خه‌ڵك. حزبێكی سۆشیاڵ-دیموكرات ده‌بێت و كار بۆ ئاسایش و ئاسووده‌یی منداڵ و پیر و خاوه‌ن پێداویستی و هێزی كار ده‌كات و ده‌ستتێوه‌ردانیشی نابێت له بازاڕ و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكدا. دوای كۆنگره، پرسگه‌كان له نێوان به‌رپرسانی یه‌كێتیی و خه‌ڵكدا هه‌ڵده‌گیرێن.
بۆ چینی ناوه‌ڕاست، یه‌كێتیی نوێ، كۆمه‌ڵێك به‌های باڵا و بنه‌مای فیكریی هاوبه‌شی ده‌بێت، كه پێیانه‌وه پابه‌ند ده‌بێت. خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بێلایه‌ن و وردی ده‌بێت بۆ ڕووداوه‌كان و پشتبه‌ستوو به‌و دنیابینییه، به‌رگری له به‌ها پێشكه‌وتنخوازه‌كانی وه‌ك دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی و ئاشتی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و ڕۆشنبیریی گشتی ده‌كات. ئه‌م یه‌كێتییه‌ی دوای كۆنگره، له به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌ستپێخشه‌ری ده‌كات و له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه كوردستانییه دۆسته‌كانیش، به‌رنامه‌ی سیاسی و چاكسازیی هاوبه‌شی ده‌بێت. به دڵنیاییه‌وه، ئه‌مانه ڕوو بده‌ن، یه‌كێتیی به‌ره‌و باڵاده‌ستیی مێژوویی خۆی ده‌كشێت و هه‌موو ئه‌مانه‌ش مژده‌ی ژیانێكی شایسته‌تری پێ ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
پرسیار؛ به‌ڕێزتان له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا، ته‌ركیزتان له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی بوو، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و هه‌روه‌ها باسی ״یه‌كێتیی نوێ״تان كرد. ئه‌گه‌ر بكرێت ورده‌كاریی زیاتر بده‌یت له‌سه‌ر ״یه‌كێتیی نوێ״؟
لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتیی نوێ، كار ده‌كات كه سه‌روه‌تی مه‌عنه‌ویی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، هیواكانی مام جه‌لال و خه‌باتی هه‌ڤاڵه‌كانی و ئاواتی شه‌هیدانی یه‌كێتیی و تێكۆشه‌رانی، بۆ ژیانێكی باشتر به‌رجه‌سته بكات.
یه‌كێتیی نوێ، فیكری سیاسیی نوێ دابین ده‌كات، كه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكدا بێت و بتوانێت له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه و له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانی كه‌سانی پێگه‌یشتووی گه‌له‌كه‌ماندا، یه‌ك بگرێته‌وه. له كرداردا، پابه‌ند ده‌بێت پێی و له ناو ڕێكخستنه‌كانی حزب و له پێگه و چالاكییه‌كانی حكومه‌تدا، شه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنی ده‌كات.
یه‌كێتیی نوێ، له بڕیاردا سه‌ربه‌خۆ و كوردستانی ده‌بێت، توانای ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌بێت. له حكومڕانیشدا، جه‌ماوه‌ری و خزمه‌تگوزار و به‌رپرسیار ده‌بێت. خاوه‌نی ڕوئیایه‌كی ڕوونی سیاسی و جێگیر و هه‌ڵوێستی سه‌قامگیر ده‌بێت.
ئه‌م یه‌كێتییه، خاوه‌نی په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و هه‌یكه‌لێكی نوێ ده‌بێت، كه بتوانێت له كاری حزبایه‌تیدا داهێنان بكات و ئۆرگانه‌كانی، له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه و ئه‌نداماندا بگونجێنێت. هه‌یكه‌لی نوێ زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌كات، كه پسپۆڕان و دڵسۆزان ڕۆڵی خۆیان ببینن و جێ به كوتله‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی و په‌ككه‌وتن له‌ق بكه‌ن. سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كده‌نگ و یه‌ك مه‌ركه‌زی قیاده‌ی ده‌بێت و ده‌یپارێزێت. یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له پێشخستنی ژنان بۆ كاروباری گه‌وره‌ی حكومڕانی. به گشتی حزبی ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت نه‌ك كاردانه‌وه. حزبی خه‌ڵك ده‌بێت نه‌ك حزبی گرووپی به‌رپرسانی ده‌سته‌گه‌ر. حزبی ئایینده ده‌بێت نه‌ك به ته‌نها حزبی سه‌روه‌رییه‌كانی ڕابردوو.
یه‌كێتیی نوێ، ئه‌و حزبه ده‌بێت كه گه‌نجان خۆیانی تیا ببیننه‌وه و ته‌واوی چین و توێژه‌كان، هیوای گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئیداری و خزمه‌تگوزاریی كوردستانی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنن و پاراستن و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی تیادا ببینه‌وه.
یه‌كێتیی ده‌زگایه‌كی به‌هێزی چاودێریی ده‌بێت بۆ ناوخۆی و پشتیوانێك ده‌بێت بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كه حكومه‌ت و حزبه‌كانی تریش بتوانن چاوی لێ بكه‌ن. ئه‌مه وا ده‌كات سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نوێ، قۆناغ به قۆناغ هه‌موو ببن به‌و سه‌ركرده جه‌ماوه‌رییانه‌ی، كه گه‌لی كوردستان لێیان ڕازی بن. خه‌ڵك میدیایه‌كی به‌هێز و ڕاستگۆ و به‌رپرسیار و كوردستانیی پێویسته، كه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی و بڵندگۆی داواكارییه‌كانی یه‌كێتیی دوای كۆنگره، بۆ پشتیوانیكردن له داواكانی خه‌ڵك و به ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن، ئه‌مه دابین ده‌كات، به‌و ئامانجه‌ی حزب و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و به‌رپرسیار و شایسته به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دابین بكات.
یه‌كێتیی حزبی كاری هاوبه‌شی ڕێكخراو ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا. ڕێ له لێكترازانی ناوماڵی كوردستان ده‌گرێت. له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، ڕێ به سیاسه‌تی ناحه‌كیمانه‌ی هیچ لایه‌نێك نادات. خۆی له كاریگه‌ریی سیاسه‌تی هه‌ڵه ده‌پارێزێت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به دۆستایه‌تی و ئاشته‌وایی و خزمه‌تی هاوبه‌ش به‌ره‌وپێش ده‌بات و كوردستانیبوونی كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به هه‌ر نرخ و قوربانیدانێك بێت، ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئه‌م یه‌كێتییه، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ، ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ په‌یوه‌ندیی درووست ده‌كات و پێش هه‌موو پاڵنه‌رێكی تر، ئاسایشی نیشتمانیی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌ر چاو ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، زیاتر ده‌كرێته‌وه.
یه‌كێتیی نوێ، پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌بێت و تا دوا هه‌ناسه به‌رگری ده‌كات له خاك و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و وه‌ك هه‌میشه، پشتیوانی خه‌باتی ڕه‌وای هێزه كوردستانییه‌كان ده‌بێت. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه گیانله‌سه‌رده‌سته‌كانی تر، به دابینكردنی ته‌كنه‌لۆجیا و چه‌ك و ڕاهێنانی سه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی-ستراتیژی له دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م هێزانه، له ده‌ستتێوه‌ردان و كوتله‌بازی و گه‌نده‌ڵی و په‌راوێزخستن ده‌پارێزێت.
لێره‌وه بۆ ئێوه و خوێنه‌رانی به‌ڕێز و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین یه‌كێتیی نوێ، ئه‌و حزبه ده‌بێت، كه متمانه‌ی ته‌واوی ده‌بێت لاتان. حزبێك ده‌بێت، كه پابه‌ند ده‌بێت به په‌یام و به‌رنامه و به‌ڵێنه‌كانی. پابه‌ند ده‌بێت به نوێبوونه‌وه و پابه‌ند ده‌بێت به‌و درووشمه‌ی، كه حزب ئامانج نییه، به‌ڵكوو ئامراز و ڕێبازێكه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنیان.
پرسیار؛ ئێستا هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌كرێت به ئاسایی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی، كه بارودۆخی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و كۆنگره‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت؟
لاهور شێخ جه‌نگی: خۆشبه‌ختانه كۆنفرانسی كۆمیته‌كان زۆر به شێوازێكی مه‌ده‌نییانه و دیموكراسی و به به‌شداریكردنی زۆربه‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی به‌ڕێوه چوو. ئێمه هیوادارین كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند و هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌به‌كانیش هه‌مان ڕێچكه بگرێته به‌ر و دڵنیاشم ده‌یگرێته به‌ر. به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێكی ئاسایی بێت، كه هه‌ندێ خروقاتیش ڕوو بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده ساڵه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، یه‌كێتیی تووشی چه‌ندین ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و لێكترازان و لێكجیابوونه‌وه كراوه‌ته‌وه. بۆیه پێم وایه شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامبوون له كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به هۆی په‌رۆشی و دڵسۆزیی كادران بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی، ململانێی دیموكراسی له ناو كادراندا ڕوو بدات.
پرسیار؛ له ناو خه‌ڵك وا باس ده‌كرێت، كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ر له كۆنگره كه‌سه‌كانن و باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و هێڵه گشتییه‌ی به‌ڕێزتان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی كۆنفرانسی كۆمیته‌كانن، ئایا له‌م هه‌ڵبژاردنانه كه‌سه‌كان براوه‌ن یان یه‌كێتیی؟
لاهور شێخ جه‌نگی: من پێم وایه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه، كه پڕۆسه‌ی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستی پێ كردووه، یه‌كێتییه‌كان هه‌موو براوه بوون، چونكه ئه‌مه ئاواتێك بوو ئێمه چه‌ند ساڵێكه چاوه‌ڕێی به‌دیهاتنیمان ده‌كرد. خۆشبه‌ختانه ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌ستی پێ كردووه و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتیی كه‌وتووه‌ته ڕێ. یه‌كه‌م هه‌نگاوی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییش له كۆنفرانسی كۆمیته‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه. هیچ كه‌سیش هه‌ق نییه له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسی خۆی به دۆڕاو یان براوه بزانێت له كاتێكدا ئێمه وه‌ك باسمان كرد ئامانجمان نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه. ده‌مه‌وێت لێره‌وه دووپاتی بكه‌مه‌وه، كه من هیچ هێڵێكم نییه. من كادرێكم سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م. سه‌ر به هیچ كوتله‌یه‌ك نیم و ئه‌گه‌ر كوتله‌ش بم، من كوتله‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م و هه‌موو یه‌كێتیی به هی خۆم ده‌زانم. به وانه‌ی ده‌رچوون و به وانه‌ش كه ده‌رنه‌چوون. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌رچوون و ده‌رده‌چن، ئه‌وانه‌ش كه ده‌رنه‌چوون، ئێمه ده‌بێت له دوای كۆنگره، به یه‌كه‌وه ئه‌ركه قوورسه‌كه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی بخه‌ینه سه‌رشانی خۆمان. دڵنیاشم له‌م هه‌ڵبژاردنه، هیچ كه‌سێك به ته‌نیا قازانج ناكات ئه‌گه‌ر هه‌موو یه‌كێتیی قازانج نه‌كات. بردنه‌وه‌ی گشتی بۆ یه‌كێتییه‌كانه.
پرسیار؛ ئایا كۆنگره له كاتی خۆی ده‌كرێت یان ده‌ترازێت بۆ كاتێكی تر؟ ئه‌و بڕیاره چاوه‌ڕێی دۆخی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی ده‌كات یان پێشتر ئه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه؟ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی لێتان قبووڵ ده‌كات ئه‌م جاره كۆنگره دوا بخرێت؟
لاهور شێخ جه‌نگی: ئه‌م جاره جیاوازتر له هه‌موو جاره‌كانی تر، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی و به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی، لایه‌نی بڕیارده‌ر له دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره بڕیاری خۆی داوه، كه ڕۆژی ٧ی١٢ی ٢٠١٩ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێت. هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆسه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان له كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ده‌ستی پێ كردووه و له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتایی پێ دێت. باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ كه‌سێك یاخود ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بتوانێت ڕێگری له‌م كۆنگره‌یه بكات؛ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته شتێكی نه‌خوازراو ڕوو نه‌دات و باوه‌ڕ ناكه‌م ئیراده‌یه‌ك یان به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت ڕێگری بكات له كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی، چونكه هه‌موو یه‌كێتییه‌كان له ئه‌ندامێكی ساده‌وه تا مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك و سه‌روتر، له‌وه تێگه‌یشتوون، كه یه‌كێتیی چیتر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت ئیشوكاره‌كانی به پینه‌وپه‌ڕۆ ڕۆژانه به‌ڕێ بكات.
پێم وایه قۆناغی دوای مام جه‌لال ده‌ستی پێ كردووه، كه قۆناغێكی ئینتیقالییه و هه‌موومان باوه‌ڕمان وایه، كه ده‌بێت ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌نجام بدرێت له كاتوساتی خۆیدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه ده‌بنه‌وه له داهاتوو، یه‌كێتییه‌كی به‌هێزی پێویسته ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌ك نه‌بێت كه خۆی نوێ كردبێته‌وه و كۆنگره‌ی خۆی نه‌به‌ستبێت و مه‌ركه‌زییه‌تی نه‌گه‌ڕاندبێته‌وه بۆ حزبه‌كه‌ی، نه‌ك ته‌نها زه‌ره‌ر به خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو زه‌ره‌ر له كۆی پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. بۆیه ناكرێت ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك، هیچ بیانوویه‌ك بدۆزینه‌وه تا ڕێگری بكرێت له به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی. من دڵنیام و به پێی ئه‌و دیدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوومانه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و كادرانی یه‌كێتیی كردوومانه، هیچ كه‌سێك چیتر لێمان قبووڵ ناكات، كه به هیچ بیانوویه‌كی جیاواز، كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی بۆ كاتێكی نادیاری تر دوا بخه‌ین.
پرسیار؛ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه وێنه‌كه ده‌بینێت زۆر لای ڕوون نییه، كۆنگره‌ی ئه‌م جاره‌ی یه‌كێتیی ته‌وافوقی ده‌بێت یان به هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه؟ یاخود مۆدێلێكه له هه‌ردووكیان؟
لاهور شێخ جه‌نگی: پێم باشه له‌م كۆنگره‌یه لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت، به‌ڵام من به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌م كه ته‌وافوق بكرێت. ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی ئازاد بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌راكوماتی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و تموحێكی زۆری كادرانی خواره‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له‌م كۆنگره‌یه و دوای ده ساڵ دواخستنی كۆنگره، حه‌قی كادرانیشه كه تموحیان هه‌بێت و خۆیان بپاڵێون بۆ باڵاترین پۆستی ئه‌م حزبه. بۆیه من خۆم دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتنم له ئاستی سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئێمه هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كان به ڕۆحێكی یه‌كێتییانه‌وه به‌رین بۆ ناو كۆنگره و له‌وێ بڕیارێكی درووست له‌سه‌ر ئایینده‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ین.
پرسیار؛ پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوای به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌مێنێت؟ ئایا له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پێشنیاركراو بۆ كۆنگره‌ی چوار، چ نوێگه‌رییه‌ك كراوه له هه‌یكه‌لی یه‌كێتییدا؟
لاهور شێخ جه‌نگی: هه‌موو ئه‌م شتانه له یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره له موناقه‌شه‌كردن له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌یه كه وه‌كو ڕێزلێنانێك بۆ جه‌نابی مام جه‌لالی ڕه‌حمه‌تی، پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌مێنێت و ناوێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵببژێردرێت. به دڵنیاییه‌وه ئێمه پێمان وایه ده‌بێت گۆڕانكاری له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ئه‌و حزبه‌دا بكرێت، چونكه ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی هه‌یه، په‌یڕه‌وێك بووه بۆ سه‌رده‌مێكی دیاریكراو گونجاو بووه و ئێستا سه‌رده‌مێكی تره. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی بكات، ده‌بێت گۆڕانكاری له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی حزبه‌كه‌شی بكات له‌م كۆنگره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و گۆڕانكاری و پێویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و ئایینده‌مان بگونجێنێت.
پرسیار؛ هاووڵاتیی ئاسایی هه‌ندێك جار ترسی هه‌یه له كۆنگره‌ی حزبه‌كان و هه‌ندێك ده‌نگۆش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی كۆنگره بكات كێشه ڕوو ده‌دات. ئایا ئه‌م تێڕوانینه له جێی خۆیه‌تی، یان زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كراوه؟ ئایا چی كراوه بۆ ڕێگرتن له ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی كۆنگره و دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك؟
لاهور شێخ جه‌نگی: به‌ستنی كۆنگره كارێكی سروشتییه بۆ هه‌موو حزبێك. به‌ڵام به داخه‌وه له ساڵانی ڕابردوو به هۆی ئه‌و ململانێ نه‌خوازراوه‌ی له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی هه‌بووه، هه‌وڵ دراوه خه‌ڵك بترسێنرێت له به‌ستنی كۆنگره و وتراوه، كه به‌ستنی كۆنگره مه‌ترسیی هه‌یه بۆ سه‌ر حزبه‌كه‌مان. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئێمه بینیمان هیچ یه‌كێتییه‌كی دڵسۆز و هیچ هاونیشتمانییه‌ك قازانجی نه‌كردووه له په‌كخستنی پڕۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی.
پێم وایه كۆنگره زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه و كراوه به گرێكوێره‌یه‌ك. هیچ كۆنگره‌یه‌كیش نییه له هه‌موو دنیا هه‌موو كه‌سه‌كان له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی، به سه‌ركه‌وتوویی لێی بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌ساس ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی لێی بێینه ده‌ر. دڵنیاشم ئه‌وانه‌ی دێنه كۆنگره و نیازی خۆكاندیدكردنیان هه‌یه و ده‌نگی پێویست به ده‌ست ناهێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خه‌می حزبه‌كه بخه‌نه پێش خه‌می خۆیان، ئه‌وا ده‌بێت دڵخۆش بن، كه یه‌كێتیی دوای ده ساڵ له چه‌قبه‌ستن، بڕیاری كۆنگره‌ی داوه و به‌ره‌و یه‌كێتییه‌كی نوێ ده‌ڕوات. یه‌كێتیی حزبێكه به ته‌نها هی خۆی نییه و خه‌می میلله‌ت و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی هه‌ڵگرتووه، خه‌می ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌ڵگرتووه، پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كیی پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانیی كوردستانه. پێویسته ئێمه گه‌وره‌تر بیر بكه‌ینه‌وه و بزانین، كه به‌ستنی كۆنگره به هه‌موو پێوه‌رێك له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی و گه‌له‌كه‌مانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە