کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پنتاگۆن: داعش خۆی رێكدەخاتەوە و تواناكانی پەرەپێداوە بۆ ئەنجامدانی هێرش

.

11:39 AM - 20/11/2019

وەزارەتی‌ بەرگری‌ ئەمریكا لە راپۆرتێكیدا رایگەیاند گروپی تیرۆریستی داعش هەلی كشانەوەی‌ ئەمریكای‌ لە باكووری‌ رۆژهەڵاتی‌ سوریا و ئۆپراسیۆنەكانی‌ توركیای‌ بۆ ئەو ناوچەیە قۆستۆتەوە تا ریزەكانی‌ رێكبخاتەوە و خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی بۆ سەر وڵاتانی‌ رۆژئاوا.
نووسینگەی‌ پشكنەری‌ گشتی‌ لە  وەزارەتی‌ بەرگری‌ ئەمریكا لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش دەكات پێدەچێت ئێستا داعش كات و شوێنی هەبێت بۆ ئەوەی‌ وڵاتی رۆژئاوا بكاتە ئامانج و پشتیوانی‌ و كۆمەك پێشكەشی‌ 19 لق و تۆڕەكانی‌ لە وڵاتانی‌ جیهان بكات.
راپۆرتەكە روونیشیكردۆتەوە هەرچەندە كوژرانی‌ ئەبوبەكر بەغدادی‌ سەرۆكی‌ رێكخراوی‌ داعش لە 26ی‌ تشرینی‌ یەكەمدا، كاریگەرییەكی‌ كەمی‌ لەسەر توانای‌ رێكخراوەكە بۆ خۆڕێكخستنەوە هەیە بەڵام داعش هەوڵدەدات پەلاماری چەند ناوچەیەكی‌ سوریا بكاتەوە و داگیریان بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە