کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترامپ: دژی دوژمنكارییەكانی ئێران هێزمان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە

.

11:38 AM - 20/11/2019

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكیدا بۆ كۆنگرێسی وڵاتەكەی باسی لە ئامانجی رەوانەكردنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئێران كرد و رایگەیاند ئێران بەردەوام بووە لە هەڕەشەكردن لە ئاسایشی ناوچەكە و لە ناویشیاندا هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی نەوت و گازی سروشی سعودیە.
ئەوەشی  خستەڕوو ئەمریكا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی و پتەوكردنی بەرگرییەكان لە دژی دوژمنكارییەكانی ئێران و هاوكارەكانی هێزیان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە