کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمان پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكانی عیراقی پەسەندكرد

.

10:50 PM - 19/11/2019

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی شەوی سێ‌ شەممە، پرۆژە یاسای پێشنیاركراوی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكانی عیراقی پەسەندكرد , كە لە 11 بڕگە پێكدێت لە نێویاندا هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 13 ی ساڵی 2005 سەبارەت بە تەرخانكردنی پێشینەی دارایی , و لابردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ چارەسەری نەخۆشی بۆ هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق تەرخانكرابوو , هەروەها پێدانی كرێی نیشتەجێبوون بەو كەسانەی كە خۆیان دانیشتووی شاری بەغدان, هەر لە یاساكەدا ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكە و وەزیر و بەڕێوەبەرانی گشتی دیاریكراوە , هەروەها پارەی تەرخانكراو بۆ بەنزین و پاسەوان و میوانداری و بەكرێگرتنی فڕۆكەی تایبەت هەڵوەشاوەتەوە , دواین بڕگەی یاساكەش رۆژی 1 ی كانونی دوومی ساڵی 2020 دیاریكراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە یاساكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە