کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكەكانی لوبنان كرانەوە و هاوڵاتیان ریزیان بەست لەبەردەمی

.

10:43 PM - 19/11/2019

لەدوای هەفتەیەك لەداخستنی، بانكەكانی لوبنان كرانەوە و هێزەكانی پۆلیس لەبەردەم بانكەكان بەچڕی بڵاوكرانەوە و كۆت و بەندی توند دانراوە بۆ ڕاكێشانی پارە و حەواڵەكردن بۆ دەرەوەی وڵات.
لەگەڵ كردنەوەی بانكەكان لە لوبنان هاوڵاتیان ریزیان بەست لەبەردەم بانكەكان بۆ راكێشانی پارە و قەرەباڵغی درووستبووە و سەرباری دڵنیایی دەسەڵاتداران ، هاوڵاتیان متمانەیان نەماوە و بەلێشاو ڕوودەكەنە بانك بۆ راكێشانی پارەكانیان.
لای خۆیەوە كۆمەڵەی بانكەكانی لوبنان بڵاویكردەوە زۆرترین بڕی پارەی راكێشراو بریتی دەبێت لەهەزار دۆلار لەهەفتەیەكدا و حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات تەنیا بریتی دەبێت لەخەرجی كەسێتی بەپەلە.
بانكی ناوەندی لوبنان تەئكیدی كردەوە لەوەی ئەو پارانەی لە بانكەكان دانراوە پارێزراوە و توانای هەیە بۆ پارێزگاری كردن لەنرخی لیرە بەرامبەر دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە