کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندان لەبەغدا بەردەوامە و بەندەی خور زوبێر لە بەسرا داخرا

.

08:50 PM - 19/11/2019

خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەكان لەشاری بەغدا بەردەوامە سەرباری كەمبوونەوەی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران بەشێوەیەكی بەرچاو ، هێزە ئەمنیەكانی عیراق لەچەند شوێنێك كشانەوە وەك گۆرەپانی خەلانی لەكاتێكدا خوێندنگاكان و زانكۆكان بەردەوامن لەمانگرتن.
لەلایەكی دیكەوە  لێپرسراوانی بەندەری خور زوبێر لەشاری بەسرە رایانگەیاند : خۆپیشاندەران چوونە دەروازەی بەندەری خور زوبێر و رێگریان كرد لەوەی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان بچنە ناو بەندەرەكەوە ، كە ئەو بەندەرە گرنگترین بەندەی عیراقە لەسەر كەنداو و بەكاردەهێنرێت بۆ ڕەوانەكردنی غاز و هاوردەكردنی كەلوپەلی بیناسازی و كەلوپەلی كارەبایی و خۆراك.
لێپرسراوانی بەندەی خور زوبێر ئاماژەیان بەوەكرد پرۆسەی باركردنی ئەو كاڵا و كەلوپەلانەی پێویستی بەگواستنەوەیە بەئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لەناو بەندەرەكە بەتەواوی وەستا بەهۆی خۆپیشاندەرانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە