کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڕەشە نوێیەكەی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان روسیای هێنایە دەنگ

.

08:46 PM - 19/11/2019

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند لێدوانەكانی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا مایەی سەرسوڕمانە بەلای روسیاوە , وتیشی  ئەو لێوانانەی لێپرسراوانی توركیا جگە لە ئاڵۆزتركردنی كێشەكانی ناوچەكە , هیچ خزمەتێك بەو پرسە ناكات, ئیگۆر كۆناشینكۆڤ راشیگەیاند لێدوانی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پرۆسە سەربازییەكانی دەبێتەهۆی ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودخی باكووری سوریا, نەك چارەسەری كێشەكان, ئەوەش پێچەوانەی ئەو لێكتێگەیشتنەیە كە لە نێوان هەردوو سەرۆكی روسیا و توركیا ئیمزاكرا.
ئەو وتانەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا دوای ئەوەهات كە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو ئەمریكا و روسیا پابەندنین بە بەڵێنەكانیان سەبارەت بە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا , و هەڕەشەی ئەوەشی كردبوو ئەنكەرە درێژە بە لەشكركێشییەكانی بۆسەر ناوچەكە دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە