کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بیل گەیتس دەبێتەوە بە یەكەمین دەوڵەمەندی جیهان

.

06:42 PM - 19/11/2019

(بیل گەیتس) خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، جارێكیتر دەبێتەوە بە یەكەمین دەوڵەمەندی جیهان‌و پێش (جیف بیزۆس) سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەمازۆن دەكەوێتەوە.
بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی ئاژانسی (بلومبێرگ)، سامانی (بیل گەیتس) خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوەو لە پلەی یەكەمی ریزبەندی ملیاردێرەكانی جیهاندایە، لە دوای ئەویش (جیف بیزۆس) سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەمازۆن بە 109 ملیار دۆلار لە پلەی دووەمی دەوڵەمەندەكانی جیهاندا هاتووە.
بلومبێرگ ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو سەركەوتنەی بیل گەیتس دوای ئەوەهات، كە لەمانگی رابردوودا پوختەی قازانجەكانی كۆمپانیای ئەمازۆن بەرێژەی لەسەدا 28 پاشەكشەی كردو بەو هۆیەشەوە لە پلەی یەكەمی ریزبەندی ملیاردێرەكانی جیهان بۆ پلەی دووەم دابەزی.
 ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەسەرەتای ساڵی 2019وە بەهای پشكەكانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەسەدا 48 بەرزبوونەتەوە، هاوكات مانگی رابردوو گرێبەستێكیشی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) بەبڕی 10 ملیار دۆلار ئیمزاكردووە،  بۆ دانانی سیستمێكی كۆمپیوتەری، ئەوەش وایكردووە سامانی خاوەنەكەی 110 ملیار دۆلار تێپەرێنێت‌و جارێكیتر ببێتەوە بە یەكەمین دەوڵەمەندی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە