کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: زیادكردنی نرخی بەنزین بڕیارێكی خێرا نەبووە

.

06:40 PM - 19/11/2019

وتەبێژی حكومەتی ئێران ئاشكرایدەكات: بڕیاری گۆڕینی نرخی بەنزین بڕیارێك نەبووە لە ماوەی سەعاتێكدا دەركرابێت، بەڵكو ماوەیەكی زۆرە گفتۆگۆ لەسەر گۆڕینی نرخی بەنزین دەكرێت.
عەلی رەبیعی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند: بریاری گۆڕینی نرخی بەنزین بۆ خزمەتكردنی چینی هەژارانە‌و دابەشكردنی بەنزین لە رابردوودا نادادپەروەرانە بووە، بۆیە هەركاتێكیتر ئەو بریارە دەربكرایە مشتومڕی لەسەر دەكرا، جگە لەوەش لە پلانی پەرەپێدانی ئابووری وڵاتدا رێگە بە حكومەت دراوە بریاری لەو شێوەیە بدات.
وتیشی: ئەو هەوڵانە دوورن لە راستیەوە كە باس لەوە دەكەن لە ماوەی سەعاتێكدا بڕیاری گۆرینی نرخی بەنزین دراوە، بەڵكو لەلایەن هەر سێ‌ سەرۆكایەتیەكەوە پەسەند كراوەو لە یاسای بودجەشدا جێگیر كراوە.
ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی زیادبوونی نرخی سووتەمەنییەوە، لەچەندین شاری ئێران دژی ئەو بریارە خۆپیشاندان دەستیپێكردووە‌و حكومەتی ئێرانیش رێوشوێنی تووندی گرتووەتەبەرو دەیەوێت كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە