کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لەكوژرانی خۆپیشاندەران لەئێران

.

06:33 PM - 19/11/2019

وتەبێژی نوسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان بڵاویكردەوە: راپۆرتەكان باس لەكوژرانی دەیان كەس لەخۆپیشاندانەكانی ئێران دەكەن لەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەی ماوەی پێنج رۆژە ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و ئاماژەی بەوەكرد بارودۆخەكە جێی نیگەرانیە.
نوسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان نیگەرانی دەربڕی لە بەكارهێنانی فیشەكی راستەقینە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی باس لەپێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان دەكەن لەو وڵاتە.
نەتەوەیەكگرتوەكان هانی دەسەڵاتدارانی ئێرانیدا تۆڕی ئینتەرنێت بگەرێننەوە كە بە مەبەستی دابڕانی ئەو وڵاتە لەجیهانی دەرەوە راگیراوە و هەروەها داوای رێزگرتنی كرد لەمافی ئازادی ڕادەربڕینی خۆپیشاندەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە