کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاوارە ناوخۆییەكانی عیراق پێویستییان بە هاوكاری مرۆیی هەیە

.

06:28 PM - 19/11/2019

نوسینگەی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی لە رێكخراویی نەتەوەیەكگرتووەكان راپۆرتێكی لەسەر دۆخی مرۆیی ئاوارە ناوخۆییەكانی عیراق بڵاوكردەوە و دەڵێت: بەهۆی هێرشەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆسەر چەند پارێزگایەكی عیراق لە ساڵی 2014 دا ,نزیكەی 6 ملیۆن هاوڵاتی عیراق لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە ئاوارەبوون, و لە ساڵی 2017 شدا و دوای هەڵمەتی بەرفراوانی لە ناوبردنی داعش ژمارەی ئەو ئاوارانەی پێویستییان بە جۆرێك لە جۆرەكانی هاوكاری مرۆیی هەبووە بۆ 4 ملیۆن و 100 هەزار ئاوارە كەمبۆوە.
نەتەوەیەكگرتووەكان لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە: لە سەدا 50 ئاوارەكان لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار بوون و  ئێستاش نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی ئەو دوو پارێزگایە پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە.
هەر لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەدراوە: ئاوارەی ناو كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان و ئەوانەشی گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لە بارودۆخێكی ژیان و گوزەرانی ناهەمواردا دەژین بە هۆی لەدەستدانی خانوو و كار و پیشەكانیان و پێویستیان بە هاوكاریی مرۆیی بەردەوام هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە