کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكان لێكترازانی لەناو هاوپەیمانێتیە سیاسیەكاندا دروستكردووە

.

05:46 PM - 19/11/2019

 سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ئاماژە بەوە دەكات: ئەو خۆپیشاندانانەی لە چەند پارێزگایەكی عیراقدا سەریان هەڵداوەو بەردەوامن دابەش بوون و لێك ترازانی لەناو هاوپەیمانێتیە سیاسیەكاندا دروست كردووە و هەندێك لەو هاوپەیمانێتیانەی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دروست بوون بەرەو پووكانەوەی تەواوەتی دەڕۆن.
لای خۆشیەوە سەعد مەتڵەبی سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: خۆپیشاندانەكان هەژاندنێكی ڕاستەقینەیان لە پەیكەری هاوپەیمانێتیە سیاسیەكاندا دروستكردووە و هاوكێشەیەكی نوێی هێناوەتە كایەوە كە دەبێت سەرجەم هێزە سیاسیەكان ملكەچی بن.
ئەسیل نوجێفی سەركردە لە بەرەی رزگاری و گەشەپێدان تەئكیدیكردەوە: خۆپیشاندانەكان بە ڕاستی لێكترازانێكی لەنێوان هێزو لایەنە عێراقیەكاندا دروستكردووە بە شێوەیەك زۆربەی هێزە سیاسیەكان پشتگیری و پشتیوانی لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەكەن و لەكار لابردنیشی ڕەت دەكەنەوە, بەڵام سێ لایەن بوونەتە لایەنگری خۆپیشاندانەكان و داوای لەكارلابردنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی دەكەن كە ئامادەكاری بۆ  هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە