کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆكە جەنگییەكانی لیبیا لە شاری میسراتە 19 زرێپۆشی توركیایان تێكشكاند

.

03:06 - 19/11/2019

فڕۆكە جەنگییەكانی لیبیا 19 زرێپۆشی توركیایان تێكشكاند.
لەو بارەیەوە لیوا ئەحمەد ئەلمسماری وتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتی سوپای نیشتمانی لیبیاوە ڕایگەیاند: دوای زانیاری هەواڵگری ورد بۆمان دەركەوت كە توركیا بە نیازە 19 زرێپۆش بهێنێتە خاكی لیبیاوە و لە ناوچەی پیشەسازی شاری میسراتە جێگیریان بكات و لە چالاكییە سەربازییەكانیان بەكاریان بهێنن.
وتییشی: چاودێریی وردمان خستە سەر سنوورەكان، دوای گەیشتنی زرێپۆشەكان بۆ ناو خاكی لیبیا بەپێی پلانێكی تۆكمە فرۆكە جەنگییكانمان توانیان تەواوی زرێپۆشەكان تێكبشكێنن.
ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەو چالاكییەدا فڕۆكە جەنگییەكان كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی توركیایان تەقاندۆتەوە و شوێنەكەیان بە تەواوی خاپووركردووە.
لیوا ئەحمەد ئەلمسماری ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی توركیا دەیكات دژی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە