کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان ناچارە نەیمار یان مباپێ بفرۆشێت

.

12:01 PM - 19/11/2019

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی دەڵێت : یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ناچار دەبێت لەداهاتودا رێگە بەرۆیشتنی یەكێك لەئەستێرە دیارەكانی بدات بەهۆی یاسای یاری پاكی دارایی   رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرای كردووە : دۆسیەی نەیمار داسیلڤای بەرازیل گرێدراوە بە باوردۆخی كیلیان مباپێ ی هاورێی لەیانەكە و رونیكردۆتەوە : یانە فەرەنسیەكە ناچار دەبێت لەنێوان ئەو دوو یاریزانە یەكێكیان هەڵبژێرێت و دەستەبەرداری ئەوی تریان بێت بەهۆی یاسای یاری پاكی دارایی   باسی لەوەكردووە: نەیمار ماوەیەكی زۆرە دەیەوێت بڕوات و بگەرێتەوە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانە پاریسیەكە نایەوێت دەستەبەرداری بێت بەهۆی ئەوەی سودی لێ وەردەگرێت لەلایەن وەرزشی و لایەنی بازاڕ كردنیش   بەڵام ئەو ئەستێرە بەرازیلیە خەرجی زۆرە و بارگرانی بۆ یانەكەی دروست كردووە لەلایەنی داراییەوە و لیۆناردۆی بەرێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان جەختی لەوەكردۆتەوە : پێویستە مباپێ رۆڵی سەرەكی هەبێت لەیانەكە ئەوەش مانای ئەوەیە دەستبەرداری نەیمار دەبن تا خۆیان لەسزادان رزگار بكەن   رۆژنامەكە پێشبینی ئەوە دەكات نەیمار لەهاوینی داهاتوو پەیوەندی بەبەرشەلۆنەوە بكات و جارێكی تر درێسی ئەو یانە كەتەلۆنیە بپۆشێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە