کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو یاریزان ئارەزووی پۆشینی بەرشەلۆنە دەكەن

.

12:01 PM - 19/11/2019

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی دەڵێت: دوو ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و چیڵسی ئینگلیزی چاوەرێی هەنگاوەكانی بەرشەلۆنەن كە ماوەیەكە گرنگییان پیدەدات  لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسانی بڵاویكردەوە: هەریەكە لەویلیانی یاریزانی چیڵسی و فابیان رۆیزی ئەستێرەی ناپۆلی تا ئێستا گرێبەستەكانیان لەگەڵ یانەكانیان نوێ نەكردۆتەوە و لەهەمان كاتدا گفتوگۆكانیان لەو بارەیەوە پوچەڵ كردەوە و لەچاوەروانی داوایەكی یانە كەتەلۆنیەكەن   باسی لەوەشكردووە: چیڵسی دەیەوێت گرێبەستی ویلیان بۆ دوو وەرزی داهاتوو نوێبكاتەوە لەگەڵ دانانی بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ ساڵێكی تر   هەرچی ناپۆلی یە لەهەوڵی ئەوەدایە پارێزگاری لە مانەوەی رۆیز بكات و لەچاودێری یانە گەورەكان دوری بخاتەوە   رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : فابیان رۆیز بریاریداوە گفتوگۆكانی لەگەڵ ناپۆلی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رابگرێت بەهۆی ئەو كەشە ناجێگیرەی ناو یانەكە و بەدوای دەرچەیەك دەگەرێت تا لەو یانەیە بڕوات   بەتایبەت كە ئەبیدالی سكرتێری هونەری بەرشەلۆنە زیاد لەجارێك راستەوخۆ چاودێری كردووە   لەبەرامبەردا رۆناژمەكە دەڵێت: ویلیان گرێبەستەكەی لەهاوینی 2020 تەواو دەبێت ئەوەش مانای ئەوەیە لەمانگی 1ی ساڵی داهاتوەوە سەربەستە گفتوگۆ لەگەڵ هەریانەیەك بكات و ئارەزوی چونە بەرشەلۆنە دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە