کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپاڵاوتنەكانی یۆرۆ ئەڵمانیاوهۆڵەندا بۆ پێشەنگی یاری دەكەن

.

12:00 PM - 19/11/2019

ئەمرۆ یارییەكانی جەولەی كۆتایی پاڵاوتنەكانی گەیشتنە جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 كۆتایی دێت و چارەنوسی هەڵبژاردەكانیش لەبەشداری كردن لەیۆرۆ یاخود بێ بەش بونیان یەكلایی دەبێتەوە   لەركابەریەكانی كۆمەڵەی سسێیەم هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەئامانجی پارێزگاری كردن لەپێشەنگی ریزبەندی لەفرانكفۆرت پێشوازی لەئایرلەندای باكور دەكات   پێش ئەم یاریە ئەڵمانیا بە18 خاڵ لەپێشەنگیدایە و گەیشتنی بۆ دوا یاریەكان زامن كردووە  بەڵام ئامانجیەتی لەلوتكەی كۆمەڵەی سێیەم بمێنێتەوە تا لەكاتی تیروپشكی یاریەكانی یۆرۆ لەئاستی یەكەم بێت   مانشافت خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لەگەیشتنی بۆ دوا یاریەكانی یۆرۆ كە 13 جارە لەمێژویدا و خاوەنی 3 نازناوە لەساڵانی 1972و1980و1996   لەبەرامبەردا ئایرلەندا ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی گەیشتنە پاشكۆی پاڵاوتن دەكات كە بە 13 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە   لەلایەكی ترەوە و لەئەمستردام و دوای زامن كردنی گەرانەوەی بۆ پاڵەوانێتی یە گەورەكان و قەرەبوكردنەوەی بەشداری نەكردنی لەجامی ئەوروپای 2016 و مۆندیالی روسیای 2018 ... هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەبێ هیچ فشارێك و لەئەركێكی تارادەیەك ئاساندا میوانداری ئەستۆنیا دەكات   بۆ ئەم یاریە پێشبینی دەكرێت روناڵد كومانی راهێنەر هەلی بەشداری كردن بۆ ئەو یاریزانانە برەخسێنێت كە زۆر بەشدارییان لەیاریەكانی هۆڵەندا نەكردووە لەپاڵاوتنەكان   هاندەرانی هۆڵەندا هیواخوازن هەڵبژاردەكەیان هەمان سیناریۆی ساڵی 1988 دوبارەبكەنەوە كاتێك بونە پاڵەوانی ئەوروپا   كە ئەو كاتیش پێش ئەو پاڵەوانێتی یە ,لە 3 پاڵەوانێتی گەورە بەشدارییان نەكرد كە مۆندیالی ساڵانی 1982 و 1986 و جامی ئەوروپای 1984 بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە