کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپاڵاوتنەكانی مۆندیال عێراق روبەروی بەحرەین دەبێتەوە

.

11:59 AM - 19/11/2019

 وا بریارە ئەمرۆ جەولەی شەشەمی یاریەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتنە جامی جیهانی 2022و جامی ئاسیای 2023 بەرێوە بچێت   لەكۆمەڵەی سێیەم هەڵبژاردەی عێراق بەئامانجی پارێزگاری كردن لە لوتكەی ریزبەندی لەیاریگای عەممانی نێودەوڵەتی لەوڵاتی ئوردن روبەروی هەڵبژاردەی بەحرەین دەبێتەوە   عێراق كە پێنج شەممەی رابردوو سەركەوتنێكی گرنگی لەبەرامبەر ئێران تۆماركرد و بەهۆیەوە چووە لوتكەی ریزبەندی ... ئەركی بۆ ئەم یاریە ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی ركابەرەكەشی ئامانجی وەرگرتنی لوتكەی ریزبەندی هەیە كە جیاوازی نێوانیان تەنها 2 خاڵە   بەڵام سریچ كۆی سلۆڤینی و راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە متمانەی بەیاریزانەكانی هەیە تا بتوانن 3 خاڵی ئەم یاریەش بەدەستبهێنن   لەهەمان كاتیشدا هۆشداری بەیاریزانەكانی داوە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یاریەكانی داهاتوو بكەن   لەبەرامبەردا بەحرەین یاری پێنج شەممەی رابردوی لەبەرامبەر هۆنگ كۆنگ بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراو بەبێ گۆڵ كۆتایی پێ هێنا و هەلێكی گەورەی لەدەستدا بۆ نزیك بونەوە لەگەیشتنە دوا قۆناغی پاڵاوتنەكان   جێی باسە : یەكەم یاری نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە لەپاڵاوتنەكانی مۆندیال و جامی ئاسیا بەیەكسان بون و بەگۆڵێك كۆتایی هات    لەكۆمەڵەی سێیەم هەڵبژاردەی عێراق بە 10 خاڵ لوتكەی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی 2 خاڵ لەپێش بەحرەینی دووەم   ئێرانیش بە6خاڵ لەپلەی سێیەمە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە