کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جیاكردنەوەی دەنگەكانی سنووری مەڵبەندی راپەڕین كۆتایی هات

.

11:48 - 19/11/2019

لە درێژەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگدانی كۆنفڕانسی كۆمیتەكانی مەڵبەندی راپەڕین بەسەركەوتوویی كۆتاییهات، لەو بارەیەوە سالار سەرحەد سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی مەڵبەندی 24ی راپەڕین رایگەیاند 9 كۆمیتە پرۆسەی هەڵبژاردنیان تێدا كراوە و نزیكەی چوار هەزار هەڤاڵ دەنگیان داوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە پرۆسەكەدا 423 كاندید هەبووە و 186 كاندید دەرچوون ،ئەوەشیخستەروو دەنگدانەكە بێ كێشەبووە و بە شێوەیەكی دیموكراسی بەڕێَوەچووە و زۆرینەی ژنان بە دەنگی خۆیان دەرچوون نەوەك بەكۆتا.



لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە