کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆشی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیا كەمیكردووە

.

06:32 PM - 18/11/2019

وێرای كەمكردنەوەی نرخی سوود لەمانگی ئۆكتۆبەردا ئاستی فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیادا رووی لە كەمبوونەوە كردووە.
ەیمانگای ئاماری توركیا بڵاویكردۆتەوە، لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئاستی فرۆشی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە توركیا لەسەر بنەمای ساڵانە بەرێژەی لەسەدا 2 پۆینت 5 كەمیكردووەو تەنها  142 هەزارو 810 یەكەی نیشتەجێبوون فرۆشراون، ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی دوو مانگ بوو لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدابوو.
بەپێی زانیاریەكانی پەیمانگاكە، دابەزینی ئاستی فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەتوركیا لە كاتێكدایە كە نرخی سودیش لەلایەن بانكی ناوەندی توركیاوە وەك پاڵپشتیەك بۆ ئابووری ئەو وڵاتە كەمكراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە