کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی عیراق نزیكەی 5 ملیۆن تۆن بووە

.

06:28 PM - 18/11/2019

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لە عیراق گەیشتۆتە نزیكەی 5 ملیۆن تۆن‌و بە تێكراش توانراوە 4 ملیۆن‌و 850 هەزار تۆن بەرهەمی گەنم كۆبكرێتەوە، بەوەش لەو بەرهەمەدا گەیشتونەتە ئاستی خۆژێنی‌و دەتوانن تەواوی پێداویستیەكانی یەكەكانی ناو كۆبوونی خۆراكی لە ئارد پێدابین بكەن.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: ئەمساڵ ساڵی بەرهەمهێنان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بووە لە عیراق و بە گەیشتنە ئاستی خۆژێنیش لەبەرهەمی گەنمدا توانیویانە ملیۆنان دۆلار لە داهاتی گشتی بۆ حكومەت بگەڕێننەوە، كەپێشتر بۆ كڕینی گەنم لە دەرەوە خەرج دەكرا.
وتیشی، پلانی چاندنی بەرهەمی زستانەی گەنم بۆ ساڵی داهاتوو 16 ملیۆن دۆنم زەوی دەبێت و وەزارەتی كشتوكاڵیش هەلی وەبەرهێنانی بۆ رووبەری یەك ملیۆن دۆنم زەوی شێوە بیابانی لە پارێزگاكانی نەجەف و موسەنا زیادكردووە تاوەكو بكرێنە گەنم، بەو مەرجەی ئاوی دیجلەو فوراتی بۆ بەكارنەهێنرێت و تەنها سوود لە ئاوی ژێر زەویی وەربگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە