کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە دواداچوون بۆ نرخی كارتەكانی مۆبایل دەكرێت

.

06:26 PM - 18/11/2019

لیژنەی تایبەت بە خزمەتگوزارییەكان لەپەرلەمانی عیراق بە دواداچوون بۆ بەرزی نرخی فرۆشی كارتەكانی مۆبایل و پەیوەندیكردنی تەلەفونی دەكات و بەنیازیشە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دارایی لە دانیشتنەكانی داهاتوودا دۆسێیەكی تایبەتی بۆ بكاتەوە.
(جاسم ئەل بخاتی) ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند:، زۆرێك لە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنی تەلەفون و مۆبایل لە عیراق سەرپێچی زۆرو گەندەڵی گەورەیان لەسەر دروست بووەو پێویستە لێ پێچینەوەی لەسەر بكرێت.
وتیشی، لەسەردەمی دەسەڵاتی (حەیدەر عەبادی)دا حكومەت باجی خستەسەر كۆمپانیاكان بەڵام لە بەرامبەردا كۆمپانیاكان نرخی فرۆشتنی كارتەكانی مۆبایلیان گرانكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو زیادەباجەی حكومەت بەسەر كۆمپانیاكاندا سەپاندبوونی تەنها بۆ یەك ساڵ بووە، بەڵام كۆمپانیاكان ئامادەنەبوون لەپاش ئەو وادەیەوە نرخی كارتەكان دابەزێننەوە، بەوەش نزیكەی 5 ساڵە مافی هاوڵاتی و بەكارهێنەرانی هێڵەكانیان دەخۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە