کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كوردانی رۆژئاوای كوردستان پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی نازناوێكی جیهانی

.

03:10 PM - 18/11/2019

كوردانی رۆژئاوای كوردستان یەكێكن لەو 100 كەسایەتییەی كە گۆڤاری تایم-ی ئەمریكی دەستنیشانیكردوون بۆ وەرگرتنی نازناوی كەسایەتی ساڵی 2019 ، گۆڤارەكە ئەوەشی خستەڕوو كوردانی رۆژئاوای كوردستان ئەو كەسانە بوون كە لە سوریا بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشەنگی شەڕی داعشیان كرد ، هاوكات گۆڤاری تایم لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەنگدانێكی جیهانی بۆ ئەو 100 كەسەیەتییە رێكخستووە، كە پاڵێوراون بۆ وەرگتنی نازناوی كەسایەتی ساڵ، تا ئێستاش روننیە كێ ئەو نازناوە بەدەست دەهێنێت.
جێی ئاماژەیە ساڵانە گۆڤاری تایم-ی ئەمریكی ناوی 100 كەسایەتی دیاری دەكات و دواتر لە رێگای ئینتەرنێتەوە دەنگدانێكی جیهانی بۆ ئەو كەسایەتییانە دەكرێت ، بۆ ئەوەی ئاشكرا ببێت كام لەو كەسایەتییانە زۆرترین كاریگەریان لەو ساڵەدا هەبووە ، لیستی پاڵێوراوانی ئەمساڵیش هەر یەكە لە پۆتین سەرۆكی روسیا و ترمپ سەرۆكی ئەمریكا و هەروەها سەرۆكانی چین و كۆریای باكوور و ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا و چەندین كەسایەتی سیاسی و هونەر و وەرزشی لە خۆ دەگرێت و یەكێكیش لەو كەسایەتییانە كوردانی رۆژئاوا-ن كە وەك كەسایەتییەك هەڵبژێردراون بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوە جیهانییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە