کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید تواناو لێهاتووی خایمس رۆدریگێزی لەدەستدا

.

12:41 PM - 18/11/2019

یانەی ریاڵ مەدرید لەچەند یارییەك تواناو لێهاتوویی خایمس رۆدریگێزی یاریزانی یانەكەی راگەیاند كە دووچاری پێكان هاتووە، دوای ئەوەی خایمس رۆدریگێز بەهۆی ئازارەوە رەتیكردەوە بەشداریی لەیاریی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بەرامبەر هەڵبژاردەكانی پیرۆ و ئیكوادۆر بكات  پشكنینی پزیشكی بۆ كراوە دەركەوتووە دووچاری پێكان هاتووە، لەمبارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردووە پێكانەكە لەبەستەرەكانی ئەژنۆی چەپیدایەو بەهۆیەوە یانەی ریاڵ مەدرید ماوەی 15 رۆژ ناتوانێت لەهیچ یارییەك بەشداریی بەو یاریزانە بكات، كە لەساڵی 2018 دووچاری هەمان پێكان بووەو بەهۆیەوە ماوەی 40 رۆژ لەیاریگاكان دوروكەوتەوە، هەروەها خایمس رۆدریگێز لەیارییەكانی ریاڵ مەدرید لەخولی یانەكانی ئیسپانیا بەرامبەر یانەكانی ریاڵ سۆسیداد و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر پاریس سان جێرمان ناتوانێت بەشدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە