کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە گرێبەستێكی یانەیەكی ئینگلیزی بۆ راكیتیچ رەتكردۆتەوە

.

12:41 PM - 18/11/2019

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا جەختیان لەوەكردەوە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی رابردوودا گرێبەستێكی یانەیەكی ئینگلیزییان بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی ئیڤان راكیتیچی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەكە رەتكردۆتەوە   بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە : ئەو یاریزانە كرواتییە نیگەرانە بەرامبەر  بەشداریكردنی لە یارییەكانی یانەكەی بۆیە هەوڵدەدات ریزەكانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت   رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە ئیدارەی یانە كەتەلۆنیەكە لەماوەی رابردوودا گرێبەستێكی یانەیەكی ئینگلیزی بە بڕی 15ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی راكیتیچ رەتكردۆتەوە و رایانگەیاندووە  كە بە كەمتر لە بڕی 35ملیۆن یۆرۆ رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە بەهیچ یانەیەكی تر نادەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە