کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی لەنوێكردنەوەی بۆندەكەی نزیك بۆتەوە

.

12:39 PM - 18/11/2019

ئیریك ئەبیدالی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرایكرد : لەنوێ كردنەوەی بۆندی باشترین یاریزان و ئەستێرەی یانەكەیان نزیك بوونەتەوە   ماوەیەكی زۆرە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكە لە هەوڵی رازی كردنی لیۆنێل میسی-ن تا جاری نۆیەم بۆندەكەی نوێ بكەنەوە و تا كۆتایی ژیانی یاری كردنی لەریزی یانەكە یاری بكات   لەمبارەیەوە ئەبیدال رایگەیاندووە : لەنوێ كردنەوەی بۆندەكە نزیك بوونەتەوە لەماوەیەكی نزیكدا بەرەسمی رایدەگەیەنن   كە بۆندەكەی ئێستای لەساڵی 2021 كۆتایی دێت و وتیشی : زۆر گەش بینیم بەوە لەماوەیەكی نزیكدا بۆندی میسی نوێ دەكەینەوە كە تائێستا لەپێشوودا هەشت جار بۆندەكەی نوێ كراوەتەوە   جێگەی باسە میسی ماوەی 18 ساڵە لەریزی یانەی بەرشەلۆنەیە و ئێستا هەفتانە بری 580 هەزار یۆرۆی وەك موچە پێدەدرێت كە زۆرترین موچەیە لەسەر ئاستی خولی یانەكانی ئیسپانیا   لەلایەكی ترەوە ئەبیدال ئەوەشی ئاشكراكرد : هەوڵی نوێكردنەوەی بۆندی فاتی یاریزانی لاوی یانەكە دەدەن كە لەم وەرزە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە