کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ هەڵبژاردە چانسی گەیشتنە دوا یارییەكانی یۆرۆیان هەیە

.

12:38 PM - 18/11/2019

ئەمڕۆ یارییەكانی جەولەی كۆتایی پاڵاوتنی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 درێژەی دبێت و لەگروپی چوارەم سێ هەڵبژاردە ركابەری لەسەر دوو بلیتی راستەوخۆی گەیشتنە دوا یارییەكان دەكەن   لەمیانی یارییەكی ئەو گروپەدا كە سەعات 10 و 45 دەقیقەی شەو دەستپێدەكات  هەڵبژاردەی ئایرلەندا لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی رووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارك دەبێتەوە كە یاریی چونی نێوانیان بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك كۆتایی هاتووە   ئایرلەندا خاوەنی 12 خاڵە و بەبردنەوەش لەو یارییە ئەگەری بەدەستهێنانی بلیتێكی راستەوخۆی سەركەوتنی بۆ دوا یارییەكان هەیە   لەبەرامبەردا دانیمارك كە ئێستا بە 15 خاڵ لەپێشەنگدایە و بەبردنەوەی بەپلەی یەكەمی گروپەكە دەگاتە دوا یارییەكان و بەهەمان شێوە یەكسانبوونیش سەركەوتنی پێ دەبەخشێت   هەر سەعات 10 و 45 دەقیقەی شەو یارییەكی تری ئەو گروپە لەنێوان هەڵبژاردەكانی جەبەل تاریق و سویسرا بەرێوەدەچێت   جەبەل تاریق بێ هیوا بووە و هیچ ئەنجامێك نایخاتە نێو ركابەرییەكانی سەركەوتن   بەڵام سویسرا دەبێت لەبەرامبەر بردنەوەی ئایرلەندا تەنیا سێ خاڵ بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بگاتە دوا یارییەكان   لەئەگەری شكست یان یەكسانبوونی ئەو هەڵبژاردەیەش بەهەمان شێوە یەكسانبوونیش سەركەوتنی پێ دەبەخشێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە