کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕازیل بووە پاڵەوانی مۆندیالی خوار تەمەن 17 ساڵ

.

12:37 PM - 18/11/2019

لە میانی یاری كۆتایی جامی جیهانی كورانی خوار تەمەن 17 ساڵ   هەڵبژاردەی فەڕەنسای میوانداری جامەكە لە یاریگای ڤالمێر بیزیراو پێشوازی لە هەڵبژاردەی مەكسیك كرد   هەرچەندە لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن   بەڵام لەو گێمەدا هیچ لایەك لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون   لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی   تا لە دەقیقەی 66 دا بریان گۆنزالیس گۆڵی پێشكەوتنی مەكسیكی تۆماركرد   خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 83 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەڵبژاردەی خاوەن یاریگا هەژماركرد و كایۆ جۆرجیش توانی ئەنجامەكە بۆ هەڵبژاردەكەی هاوسەنگ بكاتەوە   لە دوا دەقیقەكانی یاریەكەشدا یاریزانانی سامبا كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و توانیشیان لە رێگەی لازارۆ ڤینسیۆسەوە گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان تۆمار بكەن   سەرەنجام هەڵبژاردەی بەڕازیل بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك هەڵبژاردەی مەكسیكی دووچاری شكست كرد و بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی كورانی خوار تەمەن 17 ساڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە