.
10:13 PM - 17/11/2019
ئەمڕۆ لە سۆران و باڵەکایەتی ھەڤاڵانی یەکێتیی بە پەرۆشەوە بەشداری گەرمووگوڕیان لە کۆنفرانسی کۆمیتەکان کرد و بە گیانی یەکێتییانە و رێبازەکەی ھەڤاڵ مام جەلال پرۆسەکەیان سەرخست، دەسکەوتێکی گەورەشیان بۆ یەکێتییەکەیان تۆمارکرد و لە کەشێکی دیموکراسی و ئاشتیانەدا ئەندامەکانیان بۆ کۆنفراسی مەڵبەندەکان ھەڵبژارد و بەرەو کۆنگرەی نوێبوونەوە ھەنگاویان نا.
لێرەوە پیرۆزبایی لەو ھەڤاڵانە دەکەم كە متمانەی کۆنفراسەکەیان بەدەستھێنا و سوپاس بۆ ئەو ئازیزانەشی بە گیانی یەکێتیانەوە بەشداربوون.
بەناوی مەڵبەندی سۆرانەوە سوپاس و پێزانین دەردەبڕین بۆ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی لیژنەکانی کۆنفراسی کۆمیتەکان کە سەرکەوتووانە ئەرکەکانیان راپەڕاند.
دووبارە پیرۆزبایی گەرم لە یەکێتییەکان و دڵسۆزانی رێبازی مام دەکەین و ھەموومان بەڵێن ئەدەین درێژەپێدەری خوێنی شەھیدان و رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال بین.
ئاسۆس عەلی
لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی ( ی. ن. ك )
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە