کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگرتنی گشتی لە فەرمانگە حكومییەكان لە عیراق راگەیەندرا

.

07:16 PM - 17/11/2019



لەسەر داوای خۆپیشاندەران، مانگرتنی گشتی لە فەرمانگە حكومییەكان لە 4 شاری ناوەڕاست‌و باشووری عیراق راگەیەندرا، هەروەها فرۆشگاكانیش داخران.
دوێنێ‌شەممە خۆپیشاندەران، وەك پاڵپشتیكردن لە خۆپیشاندانەكان داوایان لەسەرجەم فەرمانبەران‌و خاوەن كۆمپانیاكان كردبوو كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەست لە كارهەڵبگرن‌و مانگرتنی گشتی رابگەیەنن، وەك پاڵپشتیكردنیش لەو داواكاریە ئەمڕۆ دەوامی رەسمی لە دامەزراوە حكومییەكانی نەجەف، بابل، میسان‌و زیقار كرانە پشوو.
ئاژانسەكانی هەواڵیش بڵاویانكردۆتەوە، سەرجەم فرۆشگا بازرگانییەكان لە ناوەڕاستی نەجەف داخراون‌و خاوەنەكانیان لەسەر فرۆشگانیان بە دروشم نووسیویانە پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران دەكەین، بەهەمان شێوەش لەسەر داوای خۆپیشاندەران لە بەسرە دەست بە مانگرتنی گشتی كراوەو زۆربەی رێگە سەرەكییەكانی شارەكە داخراون.
هاوكات خۆپیشاندەرانی بەسرە دەروازەی سەرەكیی بەندەری ئوم قەسریان گرتووەو رێگایان بە دەرچوونی هیچ بارهەڵگرێك لە بەندەرەكەوە بۆ ناو خاكی عیراق نەداوە، جگە لەو بارهەڵگرانەی كە خواردنیان هەڵگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە