کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق : بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئێرانەوە 2 دەروازەی سنووری داخراوە

.

07:14 PM - 17/11/2019


(عەلائەدین قەیسی) بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دەروازەی سنووری شەلامجە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران داخراوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهەمان شێوە دەروازەی (شیب)ی سنووری بۆ جووڵەی گەشتیاران لە عیراقەوە بەرەو ئێران داخراوە، بەڵام بۆ كاروباری بازرگانی كراوە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داخستنی دەروازەكە لەسەر داوای لایەنی ئێرانی بووە بەهۆی خۆپیشاندانەكان، كە لە زۆربەی شارەكانی ئەو وڵاتە سەریهەڵداوە.
تەئكیدیشیكردۆتەوە، ئەو گەشتیارە عیراقیانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان، ئەوا بەشێوەیەكی سروشتی و بەبێ‌هیچ گرفتێك دەتوانن بگەڕێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە