کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمی خورمای پارێزگای دیلە دابەزیوە

.

07:13 PM - 17/11/2019



 لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرایدەكات، لە وەرزی ئەمساڵدا بەرهەمی خورمای پارێزگاكەیان بەرێژەی لەسەدا 30 دابەزیووە.
(حەقی جبوری) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم وەرزەی ئێستادا بەرهەمی خورمای پارێزگاكەیان بەرێژەی لەسەدا 30 دابەزیووە، چەندین هۆكاریش لەپشت پاشەكشەی ئەو بەرهەمەوە هەیە، دیارترینیان گۆڕانی كەش‌و هەوایە كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر خورما هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پارێزگای دیالە ساڵانە هەزاران تۆن خورما لە دەستدەدات، بەتایبەتیش لەدوای ساڵی 2014وە، بەهۆی بوونی پاشماوەی تەقەمەنی‌و مینی چێنراوەوە زۆرینەی جوتیارەكان نەیتوانیوە بچنەوە باخە خورماكانیان‌و جارێكیتر‌و دوای ئازادكردنەوەی ناوچەكەیان لەدەستی داعش پەرە بە بەرهەمی خورما بدەن.
پارێزگای دیالە خاوەنی زیاتر لە 100 هەزار دۆنم باخی خورمایەو زیاتر لە 10 جۆر خورمای جیاواز لەو پارێزگایە بەرهەمدێت بەڵام بەهۆی جەنگ‌و گۆرانی كەش‌و هەواوە ئێستا بەرهەمی خورمای ئەو شارە رووی لە پاشەكشەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە