کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خامنەیی: دەبێت پلانی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین وەك خۆی جێبەجێبكرێت

.

07:12 PM - 17/11/2019



 (عەلی خامنەیی) رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند،پێویستە پلانی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین وەك خۆی جێبەجێبكرێت.
تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران لە زاری (عەلی خامنەیی)ە وە بڵاویكردۆتەوە، كە زیادكردنی نرخی بەنزین لەسەر راوبۆچونی شارەزایان بووە‌و پشتگیری راو بۆچوونی ئەنجومەنی باڵای ئابووری دەكەم، كە نوێنەری هەر سێ‌ سەرۆكایەتی یاسادانان‌و جێبەجێكردن‌و دادوەری تێدایە.
راشیگەیاندووە، گومانی تێدا نیە كە بەشێك لە خەڵكی نیگەرانن بەرامبەر بە بریاری زیادكردنی نرخی بەنزین‌و لەوانەیە لەبەرژەوەندی هەندێكیشدا نەبێت، بەڵام بریاری سەرۆكی هەر سێ‌ سەرۆكایەتیەكە دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد بووە، بۆیە پێویستە وەك خۆی جێبەجێبكرێت.
(عەلی خامنەیی) هەمو كارێكی تێكدەرانەشی خستە ئەستۆی نەیارانی شۆڕش و دوژمانانی ئێران.
پێشتریش سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین (موحەمەد باقر نەوبەخت) سەرۆكی دامەزراوەی بەرنامەو بودجەی ئێران رایگەیاندبوو، بڕیاری زیادكردنی نرخی بەنزین بە رەزامەندی هەر سێ‌ سەرۆكایەتیەكەی وڵات بووە‌و لەماوەی چەندساڵی رابردووشدا تیبَینی ئەوەمان كردووە بەكارهێنانی بەنزین زۆر زیادیكردووە‌و هیوادارین لەرێگەی بەرزكردنەوەی نرخەكەیەوە كۆنترۆڵی بكەین، جگەلەوەش ئەو بڕیارە 60 ملیۆن هاوڵاتی ئێران لێی سوودمەند دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە