کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی ئەمریكا دەدرێت كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای (هواوی) بكڕن

.

07:07 PM - 17/11/2019


 
 رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) ئاشكرایكردووە، بە منزیكانە مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی ئەمریكا دەدرێت كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای (هواوی) چینی بكڕن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا ئیدارەی (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا بریار بدات كە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو كۆمپانیاكانی ئەمریكا كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای هواوی بكڕن.
رونیشیكردۆتەوە، بریاری دەستپێكردنەوەی كڕینی كاڵا لە كۆمپانیای هواوی لەلایەن كۆمپانیاكانی ئەمریكاوە، دەبێتە هۆی گۆڕانكارییەكی گەورە لە رێڕەوی دانوستانە بازرگانیەكانی نێوان هەردوو وڵات.
پێشتریش (وێڵبر رۆس) وەزیری بازرگانی ئەمریكا رایگەیاندبوو، لە ماوەی رابردوودا 260 داواكاریان لەلایەن كۆمپانیاكانی وڵاتەكەیەوە بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی جارێكی تر كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای (هواوی) بكڕن، چونكە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی كاڵای هواوی، كاردانەوەی خراپی لەسەر كۆمپانیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا هەبووە، بۆیە بە منزیكانە مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی ناوخۆ دەدرێت كاڵا‌و كەرەستەی ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای (هواوی) چینی بكڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە