کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای كۆمپانیای ئەپڵ گەیشتۆتە ترلیۆنێك‌و 170 ملیار دۆلار

.

07:06 PM - 17/11/2019



 نوێترین داتا داراییەكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، بەهای كۆمپانیای ئەپڵ لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتۆتە، ترلیۆنێك‌و 170 ملیار دۆلار‌و توانیویەتی وەك یەكەمین كۆمپانیای تەكنەلۆجی پارێزگاری لە پێگەی خۆی بكات.
داتا داراییەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەوە یەكەمینجارە كۆمپانیایەكی تەكنەلۆجی بەهاكەی پێش بەهای سەرجەم كۆمپانیاكانی كەرتی وزەی ئەمریكا بكەوێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەرزبوونەوەی بەهای بازاڕی كۆمپانیای ئەپڵ بۆ ترلیۆنێك‌و 170 ملیار دۆلار، دوای ئەوەهات كە گەوەرەترین دەستكەوتی لە بۆرسەدا بەدەستهێنا لە وەرزی چوارەمی وەرگرتنی باجەكاندا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرەڕای ئەو ركابەریە توندەی لە بازاڕەكانی مۆبایلی زیرەكدا هەیە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەهای كۆمپانیای ئەپڵ لە بازاڕەكانی جیهاندا لەسەدا 8 بەرزبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە