کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خامنەیی: دەبێت زیادكردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بكرێت

.

01:45 PM - 17/11/2019

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری زیادكردنی نرخی بەنزین لە ئێران دەربڕی و رایگەیاند دەبێت زیادكردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بكرێت، هەموو كارێكی تێكدەرانەشی خستەئەستۆی نەیارانی شۆڕش و دوژمانانی ئێران ، لێدوانەكەی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە كاتێكدایە عەبدولرەزا رەحمانی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ دوو بەرامبەر دەستیپێكردووە چەند كەسێك كوژراون و برینداربوون.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی ئێرنا باسی لەوەكردوە بەهۆی بڕیاری حكومەتی ئێران بۆ بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بۆ دوو بەرامبەر ( هەزار و 500 تمەن بۆ سێ هەزار 500 تمەن)، هاوڵاتیانی چەند شارێكی ئەو وڵاتە ناڕەزاییان دەربڕیوە و لە هەندێ شاریش رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ پۆلسیدا روویداوە ، باسی لەوەشكردووە لە شارەكانی شیراز و بەندەرعەباس و چەند شارێكی تر خۆپیشاندانی ناوبەناو بەڕێوەدەچێت و بەشێك لە شۆفێران وەكو ناڕەزاییەكان بۆ گرانبوونی بەنزین ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر شەقامەكان راگرتوە، ئەوەش هاتوچۆی لە نێوان شەقامەكانی ئەو شارەی باشووری ئێران پەكخستووە.
لای خۆیەوە بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین داهاتەكەی دووبارە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان خەرجدەكرێتەوە.وتیشی: بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین لە ئێران ساڵانە 31 ترلیۆن تمەن (زیاتر لە 736 ملیۆن دۆلار) داهات بۆ دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە كە لە بەرژوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت بەكاردەهێندرێتەوە. هاوكات رێكخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران ئاماژەی بەوەكردوە، بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بە بەهای 30 ترلیۆن تمەن دەتوانێت پشتیوانی دارایی بۆ 60 ملیۆن هاوڵاتی كەمدەرامەت و هەژاری ئێران دابین بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە