کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو یاریزان لەریزی ئینگلتەرا دوورخرانەوە

.

11:56 AM - 17/11/2019

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرەسمی دوو یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوورخستنەوەو لەیارییەكی پاڵاوتنی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 بەشدار نابن، ئینگلتەرا لەگروپی یەكەمی ركابەرییەكانی پاڵاوتن گەیشتنە دوا یارییەكانی مسۆگەركردووەو بە 18 خاڵ پێشەنگی گرتووە، بۆ یارییەكەی سبەینێی هەڵبژاردەكە رووبەڕووی هەڵبژاردەی كۆسۆڤۆ دەبێتەوە، لەمبارەیەوە یەكێتی ناوبراو ئاشكرایكردووە هەردوو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ جۆردان هندرسۆن و جۆ گۆمێز لەریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخراونەتەوەو ناتوانن لەیارییەكەی بەرامبەر كۆسۆڤۆ بەشدار بن، چونكە هەردوو یاریزان پێكانیان هەیە، بەتایبەت جۆگۆمێز كە لەكاتی مەشق و راهێنان پێكراوە، هەروەها هندرسۆن لەیاریی رابردووی ئینگلتەراش نەیتوانیوە بەشدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە