کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەر هەوڵی دەستەبەركردنی توانای پێنج یاریزان دەدات

.

11:55 AM - 17/11/2019

سەرچاوەكانی هەوالی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردووە یانەی ئینتەرمیلان هەوڵدەدات لەكۆتایی ئەم وەرزە گرێبەست لەگەڵ پێنج یاریزان ئیمزا بكات، رۆژناكەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویكردۆتەوە بەرپرسانی ئینتەر هەوڵەكانیان دەستپێكردووە تا لەكۆتایی  ئەم وەرزە بۆندی پێنج یاریزان یەكلابكەنەوە كە ماوەی بۆندەكانیان لەگەڵ یانەكانیان كۆتایی دێت و دەیەوێت هەمان پلانی یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ چەند یاریزانێك پەیرەو بكات، ئەو یاریزانانەش بریتین لە :درایس مێرتینێز لەناپۆلی، كریستیان ئیریكسن و یان فیر تۆن خین لە تۆتنهام لەگەڵ هەریەك لە تۆماس مۆنییەو لایڤین كار زاوا لە یانەی پاریس سان جێرمان ئەمەش لەكاتێكدایە یانەی ئینتەرمیلان لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و بە 31 لەپلەی دووەمی ریزبەندیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە