کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی گروپی هەولێری خولی پلەیەكی بالە درێژەی هەیە

.

11:50 AM - 17/11/2019

بەئامانجی پۆلینكردنی تیپە پلەیەكەكانی كوردستان، یەكێتی تۆپی بالەی كوردستان خولێكی بۆ یانەكانی  كوردستان كردۆتەوە، یانەكانیش بەسەر 3 گرووپ دابەشكرابوون و لە گرووپی شاری سلێمانی لەكۆی 18 یانە هەشت یانەیان خۆیان گەیاندە خولی پلەیەك  یانەكانی گرووپی شاری هەولێر و كەركووكیش كە ژمارەیان 9 یانەیە بەسەر دوو گرووپ دابەشكراون و لەكۆتاییشدا شەش یانەیان هاوشانی هەشت یانەكەی سلیمانی دەگەنە خولی پلەیەك  لە یەكێك لە ‌ یارییەكانی دوێنێ‌ شەممەی گروپی هەولێر  هەردوو یانەی خەبات و مەخموور بەیەكگەیشتن  لە یارییەكەش یاریزانانی مەخموور بە ئەنجامی 3 گێمی بێوەڵام براوەبوون و خاڵی گێمەكانیش 27-25  و 25-19 هەروەها 25-16  بوو، بریاریشوایە لە رۆژانی داهاتوو یارییەكانی گرووپی دهۆكیش بەڕێوەبچێت و لەوێش 2 یانە بۆ خولی پلەیەك سەردەكەوێت و دواجار كۆی یانە بەشدارەكانی خولی پلەیەك دەبێتە 16 یانە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە