.
04:08 PM - 16/11/2019
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئوسترالیا كە ناسراوە بە (كان تاس)، گەشتێكی ڕاستەوخۆی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە بۆ شاری سیدنی ئوسترالیا ئەنجامدا كە ماوەی 19 سەعاتی خایاند.
ئەو گەشتە دوورو درێژە بە فڕۆكەی (بۆینگ 787 دریم لاینەر) ئەنجامدراو بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئوسترالیاش لەنێو سەرنشینان و تیمی فڕۆكەكەدا بوو كە ژمارەیان 52 كەس بوو.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە مانگی ڕابردوو كۆمپانیای (كان تاس)، بۆ یەكەمجار لەمێژوودا گەشتێكی ئاسمانی لەنێوان نیویۆركو سیدنی بەفڕۆكەی بازرگانی ئەنجامدا كە ماوەی 19 سەعاتو 16 خولەكی خایاند.
كانتاس ئامانجیەتی ژمارەیەك گەشتی راستەوخۆ لەنێوان شارەكانی كەناری رۆژئاوای ئوسترالیا لە (بریزبانو سیدنی و مێل یۆرن بۆ لەندەن و نیویۆرك ئەنجامبدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە