کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی رێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە نرخی نەوت بەرزبۆتەوە

.

04:07 PM - 16/11/2019



(ئەلكسەندەر نۆڤاك) وەزیری وزەی روسیا ئاشكرایكرد، بەهۆی رێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە نرخی نەوت بەرزبۆتەوە‌و بەمەش داهاتی روسیا بەبڕی 94 ملیار دۆلار زیادیكردووە.
(نۆڤاك) لە وتارێكدا كە لە گۆڤاری سیاسەتی وزەدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردوە، رێكەوتنی رێكخراوی ئۆپیك‌و هاوپەیمانەكانی كە بە ئۆپیك پڵەس ناسراوە، لەسەرەتای ساڵی 2017وە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و لەو كاتەشەوە تاوەكو ئێستا 94 ملیار دۆلاری بۆ بودجەی روسیا زیادكردووە، بەنمونە تەنها لەماوەی ئەمساڵدا‌و بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، روسیا 31 ملیار دۆلار زیاتری دەستكەوتووە.
وەزیری وزەی روسیا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەربەستانەی بەهۆی رێكەوتنەكەی ئۆپیكەوە لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت دانراون هەمیشەیی نین، كاتێكیش روسیا جێبەجێی دەكات كە دژی بەرژەوەندییەكانی نەبێت، بەتایبەت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە