کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە خولی لاوانی كوردستان پێشمەرگەی سلێمانی لە زاخۆی بردەوە

.

12:03 PM - 16/11/2019

لە یاریەكانی خولی نایابی لاوانی یانەكانی كوردستان و لە هەفتەی چوارەم پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری زاخۆی كرد   لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی یەكەم هەرزوو یاریزانانی پێشمەرگە گەیشتنە سەر گۆڵی تیپی میوان و لە دەقیقەی 3 تاهیر فەتاح بە سود وەرگرتن لە هەڵەی گۆڵچی توانی گۆڵی یەكەم تۆمار بكات و ئەو گێمەش بەو تاكە گۆڵە بە پێشكەوتنی پێشمەرگە كۆتایی هات   لە گێمی دوەم سەرەرای هێرشەكانی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەكتر بەڵام یاریەكە هەر بە هەمان ئەنجام مایەوە و پێشمەرگەی سلێمانی توانی بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر یاریەكە بە سودی خۆی كۆتایی بهێنێت   بەو بردنەوەیەش یانەی پێشمەرگە توانی پارێزگاری لە پلەی دوەم بكات بە 10 خاڵ و بە جیاوازی دوو خاڵ لەدوای سیروانی نوێ وە دێت كە 12 خاڵی هەیە و پلەی یەكەمی گرتوە

6te4zMxVeZQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە